تەندروستی
چەند رێنماییەک بۆ چارەسەری کەم خەوی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رەنگە لەم رۆژگارەدا بە هۆی بوونی سەختییەکانی ژیان و ئەو هەواڵە ناخۆشە یەک لە دوای یەکانەی کە پێمان دەگات تووشی شڵەژان و ناجێگیری دەرونی ببین، دەرئەنجام خەوزڕان و کەم خەوی و تێکچونی سیستمی ژیانمانی لێدەکەوێتەوە.

سەرچاوە زانستییەکان ئاگادارمان دەکەنەوە کە کەم خەوی کاریگەییەکی نەرێنی زۆر بەسەر ژیانمانەوە بەجێ دەهێڵێت، هەر بۆیە دەتوانیت بە پەیڕەوکردنی ئەم رێنماییانە سیستمی خەوتنت رێکبخەیتەوە.
1- ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان وەلابنێ.
تەلەفزیۆن، كۆمپیوتەر، تابلێت و مۆبایل ئەو ئامێرانەن نابێت لە ژوری نوستندا هەبن. تەلەفزیۆن لە ژوری نوستندا یەکێکە لەو هەڵانەی کە هەرگیز رێگای پێنەدراوە لە ژوری نوستندا هەبێت، هەروەها کاتێک دەچیتە ناو جێگا پیویستە خۆت سەرقاڵ نەکەیت بە مۆبایلەوە.
2- وەرزش.
وەرزش بکە بە پیشەیکی رۆژانە و خەوێکی قوڵ بەدەست بهێنە.
3- كافایین كەم بخۆرەوە بە تایبەت لە ئێواراندا.
كافاین بە زۆری لە خواردنەوەكانی وەك قاوە، چا و هاوشێوەكانیان و خواردنەوە وزەبەخشەكان و هەندێك لە خواردنەوە گازییەكان هەیە، هەر بۆیە زۆر خواردنەوەیان دەبێتە هۆی خەو زڕاندن.
4- نەخواردنی ژەمی قورس و خواردنی چەور.
ئەم خواردنانە گەدە قورس دەکەن و رەنگە ئازاری زۆر دروست بکەن لە کاتی خەوتندا کە هۆکار دەبن بۆ خەو زڕاندن.
ر. ر