کوردستانی
چەند شوێنێکی گەشتیاری داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتی كهشتوگوزاری قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی داخستنی چەند شوێنێکی گەشتیاری راگەیاند بەهۆی ئەوەی مۆڵەتەکانیان نوێ نەکردبووەوە.

له راگهیاندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی كهشتوگوزاری دوكاندا ئاماژە بەوەکراوە "لیژنەی پشکنین بەردەوامە لە بەسەرکردنەوەی پرۆژە گەشتیارییەکان و پێدانی رێنمایی بەشوێنەکانیان هەر لەچوارچێوەی ئەو پشکنین و سەردانانە ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2021 چوار شوێنی گەشتیاری داخران کەپێشتر ئاگادار کرابوونەوە بۆنوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە رۆژانی داهاتووش هەرشوێنێکی گەشتیاری مۆڵەتیان بەسەرچووبێت و ئاگادار کرابێتەوە پێویستە لەو ماوەی بۆی دیاریکراوە دەست مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی بکات بەپێچەوانەوە هەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی داخستن و رێکاری یاسایی دەبێتەوە".
س.س

بیروڕا