گشتی
مەلا عەلی کەڵەک لە هەوڵێکی دەستگیرکردن لە ئیستانبوڵ رزگاری بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە ئیستانبوڵ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەی مەلا عەلی، کەڵەک و سێ کەسیان دەستگیرکرد، نوسینگەکەشیان داخستووە.
کەناڵی (DHA ) تورکی بڵاویکردووەتەوە "لە ئیستانبوڵ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر نوسینگەی مەلا عەلی کەڵەک بۆ دەستگیرکردنی، بەڵام لەو کاتەدا خۆی لەوێ نەبووە و بەوهۆیەوە سێ کارمەندی نوسینگەکەیان دەستگیرکردووە و نوسینگەکەشیان داخستووە".
کەناڵەکە ئەوەشی خستووتەڕوو "سەرباری ئەوەی کەسانێکی زۆر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانیان کردووە، بەڵام لە ئێستادا نوسینگەکە داخراوە و كاركردن لهسهر ئهو رێگهیهی مهلا عهلی بانگهشهی بۆ دهكات قهدهغهكراوە ".
مەلا عەلی کەڵەک لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان وەک پزیشک خۆیناساند و بەناوی توبی نەبەوی چارەسەری بۆ خەڵکی دەکرد لە رێگای خوێندنی قورئان و پێدانی گژوگیای سروشتی.
ر. ر