گێتی
ئەمەریکا بۆ هاوڵاتیانی: دۆخی ئەمنیی ئەفغانستان هەرەسیهێنا، بەپەلە هەڵبێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات بە پەلە و دەستبەجێ خاکی ئەفغانستان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.
باڵیۆزخانەکە لە پەیامێکی بەپەلەدا ئاماژەی بەوەکردووە دۆخی ئەمنیی ئەفغانستان هەرەسیهێناوە و پێکدادانەکانی نێوان حکومەت و بزووتنەوەی تاڵیبان بەردەوام لە تەشەنەسەندندان.
ئەوەشخراوەتەڕوو "بە رەچاوکردنی دۆخەکە و کەمبوونەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە، تواناکانمان سنوردارن بۆ راییکردنی کاروباری هاوڵاتیانی ئەمەریکی".
باس لەوەشکراوە باڵیۆزخانەکە هاوکاری دارایی پێشکەش بەو ئەمەریکییانە دەکات کە لە ئەفغانستانن و ناتوانن تکتی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان بکڕن.
ئەمەش دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دێت کە بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەوە بزووتنەوەی تاڵیبان توانی دەست بەسەر زۆر ناوچەی نوێدا بگرێت کە پێشتر بەدەست حکومەتی ئەفغانستانەوە بوون.
ب.م