کوردستانی

کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون
مەودا میدیا-

بە هۆی دەستڕێژی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی مەریوان کۆڵبەرێک کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی رۆژی 2ی کانونی یەکەمی 2019 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قوڵقوڵەی شاری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکە بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ناوی "مێهدی یووسفی" و تەمەن 38 ساڵە و خەڵکی گوندی ساوجیە و ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

دوو کۆڵبەری دیکەی هەمان کاروانی کۆڵبەران هەر لەو شوێنە بریندار بوون.


Qaiwan
Qaiwan