دۆزی ژن
ژنێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە ژنێکی لاوی خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان دوای ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کردووە، لەلایەن کوڕە مامەکەیەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی رۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 8ی ئابی 2021 ژنێکی لاو بە ناوی "سارا پیرزادی" لەلایەن کوڕە ئامۆزاکەی بە ناوی ئارمان پیرزادی کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئارمان پیرزادی سارای ئامۆزای خۆشویستووە، دوای ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کردووە، چووەتە ماڵیان و پێنج گولـلەی لە سارا داوە و کوشتوویە و هاوژینی سارا بە ناوی میلاد جەلالی و برای میلادیشی بریندار کردووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاندووە "ئارمان پیرزادی تەمەن 23 ساڵ دوای کوشتن و بریندارکردنی ئامۆزاکەی و هاوژینەکەی و برای هاوسەری ئامۆزاکەی دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆیان لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
س،س
س،س