کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 مەکتەبى سیاسى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتى بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى لە شارى سلێمانى ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکانى چاکسازى حزبى و حکومى و پرسى هەلبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کرا، کۆبوونەوەکە پشتیوانى خۆى بۆ ئەو هەنگاوانەى لە بوارى چاکسازى نراون دەربڕى جەختى لەسەر پێویستى بەردەوام بوونى کردەوە، چونکە دەبێتە سەرمایەیەکى مەعنەوەى بەرجەستە بۆ سیاسەتى راست و رەواى یەکێتى لە خزمەتى کۆمەڵانى خەڵک.

لە تەوەرى هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنى ئیجابیانە بۆ بەرنامە و کۆششى میحوەرەکانى هەڵبراژدن لە سەرجەم شارو پارێزگاکاندا کرا، تەئکید لەسەر جێبەجێکردنى سیاسەت و بەرنامەى هاوپەیمانى کوردستان کە لیستى هاوبەشى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیە کرایەوە، کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى هەروەها بە بایەخەوە هەڵسەنگاندنى بۆ ئەو لێکتێگەیشتنانە کرد کە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانى تردا کراون بۆ ئەوەى هەڵبژاردن لە کەشێکى ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan