عارف قوربانی
ئه‌مریكا پێویستى به ئێرانه
محه‌ممه‌د ڕه‌زا شا له کتێبى وه‌ڵامێک بۆ مێژوو، به‌تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ى ته‌رخانی کردووه بۆ رووداوه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش و کۆتایى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى له ئێران، هه‌ندێ پرسى گرنگ ده‌ورووژێنێ و وه‌ڵامه‌که‌ى بۆ مێژوو جێده‌هێڵێ. له شوێنێکدا ده‌ڵێت: "هێشتا هیچ له ئێران رووى نه‌دابوو، وڵات ئارام و روو له گه‌شه‌کردن بوو. باڵیۆزى ئه‌مریکا شه‌و له ماڵه‌وه ده‌هاته لام و داواى لێمده‌کرد بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌شتێک بکه‌م بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و وا باشه چه‌ند مانگێک له وڵات نه‌بم. دواتر بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌وکاته‌ى باڵیۆز ئه‌و داوایه‌ى له‌من ده‌کرد، هه‌مان رۆژ واشنتن پۆست به مانشێت نووسیویه‌تى شاى ئێران هه‌ڵهات و وڵاته‌که‌ى به‌جێهێشتووه".
له شوێنێکى دیکه‌شدا سه‌رسوڕمانى خۆى له‌وه ده‌رده‌بڕێت که هێشتا شا له تارانه و حکومه‌ت کارى خۆى ده‌کات، بیستوویه‌تى (سه‌رۆکى ناتۆ) هاتووه‌ته تاران و چه‌ند رۆژێک له تاران ماوه‌ته‌وه و سه‌ردانى شاى وڵاته‌که‌ى نه‌کردووه. ده‌ڵێت که له وه‌زیرى جه‌نگیشم پرسى، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه سه‌رى له‌وه سوڕما و ته‌نانه‌ت ئه‌ویشى نه‌بینیبوو. گه‌رچى حه‌مه ره‌زا شا زۆر زوو دواى رووخانی له غه‌ریبى کۆچى دوایی کرد و وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى بۆ مێژووى به‌جێهێشت ده‌ستنه‌که‌وت، به‌ڵام ساڵانێکى که‌مى دواى شۆڕش ئه‌و راستیانه ده‌رکه‌وتن که ئه‌مریکا و رۆژئاوا چ رۆڵێکیان هه‌بووه له به‌رپاکردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى ئێران و هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش و یارمه‌تیدانى ئیمام خومه‌ینى و هێنانى بۆ سه‌ر حوکم.
ئێستا به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنراوى زۆر هه‌ن ئه‌و راستییانه روون ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مریکا و رۆژئاوا و ئیسرائیل له‌پشت گۆڕینى رژێمى شاههنشایى ئێران بوون و ده‌ستى ئیمامیان گرت و خستیانه سه‌ر کورسیى ده‌سه‌ڵات له ئێران. ته‌نانه‌ت له هه‌شت ساڵى جه‌نگى ئێران و عێراقیشدا 1980 بۆ 1988 چه‌کى ئه‌مریکى له رێگه‌ى ئیسرائیله‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى ئێران و ده‌ستیان به پشتى سوپاى پاسدارانه‌وه بووه تا له جه‌نگدا نه‌شکێن.
ره‌نگه خه‌ڵکانێک که ته‌نیا دیوه دیاره‌که‌ى رووداوه‌کان ده‌بینن و گوێیان پڕ بووه له‌و دروشمانه‌ى چل ساڵه له ئێران ده‌گوترێنه‌وه (مه‌رگ به‌ر ئه‌مریکا، مه‌رگ به‌ر ئیسرائیل)، قورس بێت بۆیان باوه‌ڕ به‌وه بکه‌ن که ئه‌مریکا و ئێران ته‌واوکه‌رى یه‌ک ستراتیژن له ناوچه‌که‌دا. یان کاتێک ده‌بینن ناکۆکى و ململانێکانى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى ئه‌مریکا که‌سێکى وه‌ک قاسم سوله‌یمانى، به‌رپرسى سوپاى قودس که به پراکتیک رۆڵى که‌سى دووه‌مى ئێرانی هه‌بوو، بکوژێت و باوه‌ڕ به‌وه‌ش بێنن که ئه‌م دوو وڵاته دوژمنى یه‌کترى نین.
سیاسه‌ت به ده‌رئه‌نجام هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، ئێستا دواى چل ساڵ تا ئهندازهیهکى زۆر ئه‌نجامه‌کان ده‌رکه‌وتوون و ره‌نگه به ورووژاندن و خستنه‌به‌رده‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌کى قووڵتر بتوانرێت ئه‌وه به‌دیار بخرێت که ده‌شێ له پشته‌وه‌ى رووداوه‌کانه‌وه ئامانجى تر هه‌بێت. ئێرانى سه‌رده‌مى شا له‌ڕووى پیشه‌سازى و کشتوکاڵییه‌وه روو له گه‌شه‌کردنێکى خێرا بوو. ساڵانێکى که‌م به‌ر له که‌وتنى، تاران کێبڕکێى بوو له‌گه‌ڵ وڵاته پیشه‌سازییه‌کان و ململانێى رۆژئاواى ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ى له ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى وڵاته گه‌شه‌کردووه‌کاندا بێت. شایان رووخاند و شۆڕشى ئیسلامی‌یان هێنایه سه‌ر حوکم، ئه‌م ئایدیۆاۆجیایه چل ساڵه چوار نه‌وه‌ى په‌روه‌رده کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن داهێنان بکات له شینگێڕان بۆ حوسێن و رق و تۆڵه بچێنن بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى حوسێن له نه‌وه‌کانى مه‌عاوییه.
به‌ر له‌وه‌ى شۆڕش له ئێران به‌رپا بێت، فکرى توندڕه‌ویى دینى له‌ناو وڵاته سوننییهکانى جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى، هه‌روه‌ها بیرى عروبهچێتى له هه‌ناوى کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه سوننییه‌کاندا رۆژ له دواى رۆژ له‌دژی ئیسرائیل باڵاى ده‌کرد، به‌ڵام له هاتنى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه هاوکێشه‌کان پێچه‌وانه بوونه‌وه، وڵاته عه‌ره‌بى و ئیسلامییه‌کانى که پێشتر سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى بوون بۆ ئیسرائیل، یه‌که یه‌که بوونه هاوپه‌یمانى و روویان بۆ ئێران وه‌رگێڕا. ئێستا ئاسایشى ئیسرائیل چووه‌ته دۆخێکى سه‌قامگیره‌وه و ده‌توانێت له داهاتوودا کار بۆ ستراتیجی فراوانخوازیی نێوان دوو رووبار‌ى نیل و فورات بکات.
ئێران له‌ڕووى ئابووریشه‌وه خزمه‌تى زۆرى به سه‌قامگیری ئابووریى ئه‌مریکا کردووه، چ به‌وه‌ى بووه‌ته هۆکارى ئه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌که هه‌موویان روویان له ئه‌مریکا بێت بۆ کڕینى چه‌ک و ساڵانه به به‌هاى چه‌ندین ملیار دۆلار چه‌ک له ئه‌مریکا بکڕن بێئه‌وه‌ى پێویستیان به ته‌قاندنى یه‌ک فیشه‌کى هه‌بووبێت، ئێستا جۆرێکى تر‌ى سه‌رانه‌ش که‌وتووه‌ته سه‌ر وڵاتانى که‌نداو وه‌ک ئه‌وه‌ى تره‌مپ به باجى پاراستن ناوى ده‌بات. ده‌بێت پاره‌یه‌کى زۆر بده‌ن به ئه‌مریکا له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌یانپارێزێت. ئه‌مریکا به‌م جۆره به‌هۆى هه‌ژموونى ئێرانه‌وه وڵاتانى ناوچه‌که ده‌دۆشێ.
ئه‌گه‌ر له تێڕوانینێکى فراوانتر و ستراتیجیتریشهوه بڕوانینه ئاینده‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى، ده‌بێت پێ له‌و راستیه بنێین که ئێستا ئاینى ئیسلام خه‌ریکه ده‌بێته مه‌ترسى له‌سه‌ر دونیاى ده‌ره‌وه‌ى خۆی. چ به بڵاوبوونه‌وه‌ى فکرى توندڕه‌وى و ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌ویتر، هه‌روه‌ها به‌هۆى گه‌شه‌ى خێراى دانیشتووانى وڵاتانى ئیسلامى. پاش په‌نجا ساڵی تر ژماره‌ى موسوڵمان نیوه‌ى ژماره‌ى دانیشتووانى سه‌ر زه‌وى تێده‌په‌ڕێنێ و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره بۆ داهاتوو که ده‌ست به‌سه‌ر جیهاندا بگرێت. بێگومان شارستانیهکانى تر، ئاین و کۆمه‌ڵگاکانى تر له ئێستاوه رێگه له‌م مه‌ترسییه ده‌گرن و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئیسلام له قاڵب بدرێت و بچووک بکرێته‌وه.
ئێران یه‌کێک له‌و ئامراز و رێگایانه‌یه که ده‌توانن به‌هۆیه‌وه به‌و ئامانجه‌ش بگه‌ن. ته‌ماشا بکه‌ن له سه‌ده‌ى رابردوودا رۆژئاوا چه‌ند خزمه‌تیان به به‌هێزکردنى پێگه‌ى سوننه کرد له‌ڕووى ئابووری و تواناى سه‌ربازییه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ى پاکستان بووه خاوه‌ن چه‌کى ئه‌تۆمی. که‌نداو بوونه خاوه‌ن سه‌رمایه‌ى ئابووریى گه‌وره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردى له دوو ده‌یه‌ى ئه‌م سه‌ده‌یه بڕوانین، ده‌بینین هاوکێشه‌که گۆڕاوه بۆ پڕچه‌ککردن و به‌هێزکردنى شیعه. ئه‌وه ئه‌مریکا بوو یارمه‌تى ئێرانی دا ده‌ست به‌سه‌ر پایته‌ختى چه‌ند وڵاتێکى ناوچه‌که‌دا بگرێت و هه‌ژموونى شیعه بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ى که هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ سوننه‌ى پێ راگرێت. هه‌روه‌ها چاوى له‌وه پۆشى که ئێران په‌ره به توانا سه‌ربازییه‌کانى بدات و وزه و تواناى ئابووریى ئه‌م وڵاتانه‌ش بۆخۆى بدۆشێت.
له رابردوودا سوننه به‌هێز و ئاماده‌کراون و ئێرانیش خه‌ریکه ته‌واو ئاماده ده‌کرێت. ناکۆکى و برینه‌کانیشیان تا ئهندازهیهکى زۆر زه‌مینه‌ى به‌ریه‌ککه‌وتنى بۆ خۆشکراوه بۆ شه‌ڕێکى گه‌وره. رق و رۆحى توندڕه‌وى له ناخى هه‌ردوولادا تا ئاستى ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵکوژى ئاماده‌یه، گیانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ناخى هه‌ردوولادا باڵای کردووه و ته‌نیا بڕیاردان له کات و شوێن ماوه بۆ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگێکى گه‌وره‌ى ئیسلام و ئیسلام. به‌مه مه‌ترسى ئیسلام له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى ناهێڵن و ده‌بێت ئیسلام یه‌ک دوژمنى هه‌بێت که ئه‌ویش خودى ئیسلامه. ئه‌گه‌ر سوننه بیت ده‌بێت دوژمنه‌که‌ى تۆ شیعه بێت و ئه‌گه‌ر شیعه‌ش بیت پێویسته دوژمنه‌که‌ت سوننه بێت. نابێ ئیسلام هیچ شارستانیه‌ت و ئاینێکى تر به مه‌ترسى و دوژمنى خۆى ببینێ، جگه له خودى ئیسلام. ئه‌مه ستراتیجى نوێى رۆژئاوایه بۆ سه‌قامگیریى جیهان.