کوردستانی
کفری؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت ئەندامی خێزانێک برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە رێگەی نێوان کفری- کەلار هەشت ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان کفری- کەلار لە جۆری وەرگەڕان بەهۆی تیژڕەوییەوە روویدا و بەو هۆیەشەوە هەشت ئەندامی خێزانێک کە لە نەتەوەی عەرەبن برینداربوون.
رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام روو لە زیادبوونە و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.
ر. ر
بیروڕا



