عیراقی

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە بچێت سەبارەت بە گفتوگۆ لەبارەی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

لەوبارەیەوە حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دواخرا، هۆکاری ئەوەش بۆ گرنگی ئەو دوو پڕۆژە یاسایە دەگەڕێتەوە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".

وتیشی "ئەو دوو پڕۆژە یاسایە کە بریتین لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوو پڕۆژە یاسای گرنگن ئەمڕۆ لیژنەی یاسا لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ لایەنە کوردستان و عیراقییەکان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ رادەبڕین سەبارەت بەو یاساییە دەکەن بۆ ئەوەی یاساکە هەر کەموکوڕیەکی تێدا بێت پێش ئەوەی لەدانیشتنی پەرلەمان کاری لەسەر بکرێت ئەو کەموکوڕیانە نەهێڵدرێت".

حەسەن ئاڵی باسی لەوەشکرد "ئەگەر ئەمڕۆ گفتوگۆکان لەسەر ئەو دوو پڕۆژەیاساییە تەواو بکرێت ئاوا سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت، بەڵامم ئەگەر کۆتایی نەهات ئاوا دانیشتنی پەرلەمان لە کاتێکی دیکە دەبێت". 

Qaiwan
Qaiwan