عارف قوربانی
دوای کابوول نۆره‌ی به‌غدایه یان هه‌ولێر؟
داڕووخان و شكستی خێرای سوپا و حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌رانبه‌ر به گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان، جێی تێڕامانه. سوپایه‌ك به درێژایی دوو ده‌یه ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی مه‌شق و راهێنانیان پێكردووه و به تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیا و چه‌كی سه‌ربازی، فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی، به هه‌مه‌ر و تانكی گوللەنهبڕ پڕچەک کرابوون، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ماتۆڕسكیل و پیكابی دوابهتاڵی چه‌كدارانی تاڵیبان هیچ به‌رگرییه‌كیان پێنه‌كرا. ئایا هۆكاره‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه ئه‌مەریكا و میدیای جیهانی ده‌یانه‌وێ وه‌ك په‌رده‌یه‌ك به‌سه‌ر شانۆی رووداوه‌كانی ئه‌فغانستانیدا بده‌ن كه له‌ناو سوپا و دامه‌زراوه حكومییه‌كان گه‌نده‌ڵی بێئه‌ندازه هه‌بووه، ئه‌و گه‌نده‌ڵی و نادادییه هۆكاری پشتی داڕووخانی وره‌ی سه‌ربازه‌كان بووه كه هیچ باوه‌ڕێكیان به‌وه نه‌ماوه خۆیان بۆ پارێزگاریی وڵاتێك به كوشت بده‌ن كه ژیانی به‌شی هه‌ره زۆری میلله‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ژاری برد و چینێكی ده‌ستڕۆ و ده‌سه‌ڵاتداریشی گه‌یانده كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك. ئایا هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه هۆكاری داڕووخانهكهیه؟
ده‌شێ یه‌كێك له هۆكاره‌كان بوونی گه‌نده‌ڵی و خراپیی حوكمڕانی وڵاته‌كه بێت، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و داڕووخانه، خودی ئه‌مەریكایه. نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی چۆكی بۆ تاڵیبان دادا و له كۆبوونه‌وه ئاشكرا و نهێنییه‌كانی نێوانیاندا ملی بۆ خواسته‌كانیان كهچكرد كه هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه و به‌وه‌ش زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبانی خۆشكرد، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا ده‌یوست تاڵیبان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وه‌ك چۆن له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش بۆ كۆمه‌ڵێك ئامانج دهستیگرتن و خستنیه سه‌ر حوكم. ئێستاش ئه‌مەریكا زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساندوون ده‌ست به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا بگرنه‌وه. ئامانجی ئه‌مەریكا له‌م سیناریۆیه چییه، مه‌گه‌ر پاش ساڵانێكی زۆر دره‌نگتر ده‌ربكه‌ون.
محەممەدڕهزا شای ئێران له كتێبی وه‌ڵام بۆ مێژوو كه به‌شێكی بیرهوهرییهكانییەتی و دوای له‌سه‌ركار نه‌مانی و ئاواره‌بوونی نووسیوێتی، له جێیه‌كدا باسی ئه‌وه ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی دۆخی تاران ئاڵۆزبێت شه‌وێك باڵیۆزی ئه‌مەریكا هات بۆلام و داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كردم كه بۆ ماوه‌ی مانگێك گه‌شتێك بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌م، كۆمه‌ڵێك پاساوی بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی من رێكخستبوو، ده‌ڵێت هێشتا من لای خۆمه‌وه هه‌ر خه‌ریكی گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیازه‌كه‌ی بووم و بڕیاری سه‌فه‌رم نه‌دابوو، كه‌چی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست به مانشێت نووسیبووی شای ئێران هه‌ڵهات و تارانی به‌جێهشت. شا ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه بۆ بوونی ده‌ستی ئه‌مەریكا له هاندان و دروستكردنی خۆپێشاندانه‌كان بۆ له‌سه‌ركارلابردنی رژێمی شاهه‌نشایی و هێنانه سه‌ر حوكمی مه‌لاكان.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای رووداوه‌كانی ته‌نها ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئه‌فغانستان بكه‌ین و لێدوانی فه‌رمیی به‌رپرسه‌كانی ئه‌مەریكا په‌یوه‌ست به دۆخی ئه‌فغانستان بهێنینه پێشچاوی خۆمان، زۆر به ساده‌یی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مەریكا هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌ی سه‌رده‌می شا ده‌گێڕێت. هێشتا تاڵیبان هێرشه‌كانی دهستپێنهكردبوو، ئه‌مەریكا ده‌ڵێت، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تاڵیبان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا بگرێته‌وه. ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مەریكا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا زه‌مینه‌ی گفتوگۆیه‌كی دروستكردووه ئایا له‌ماوه‌ی 90 رۆژ یان 30 رۆژدا كابوولی پایته‌خت ده‌كه‌وێته ده‌ستی تاڵیبان. داوای له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه به‌ڵگه‌نامه‌كان بسووتێنن بۆ ئه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدابوو هێشتا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پایته‌خت دروست نه‌بووبوو. دوایین لێدوانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مەریكاش زیاتر ئاوی كرده ئاشی هێرشه‌كانی تاڵیبانه‌وه بۆ سه‌ر كابوول كاتێك وتی هێزی سه‌رباز ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانەكهمان خێراتر بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له تاڵیبان كرد كه رێگری بۆ پرۆسه‌ی خێرا گواستنه‌وه‌مان دروست نه‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه و رێگەپێدانی ئه‌مەریكا بوون بۆ تاڵیبان تاوەکو ده‌ست به‌سه‌ر كابوولدا بگرێت، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌خۆشكردن بوون بۆ داڕووخانی سوپا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان. ئه‌مەریكا بۆچی ئه‌مه ده‌كات؟ ئه‌وه ده‌بێت زه‌مه‌ن وه‌ڵامی دروستمان بداته‌وه چی كارێكی به هێنانه‌وه‌ی تاڵیبانه.
سه‌رنج و چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ دوای ئه‌فغانستان له‌سه‌ر عیراقن، له عیراقیش هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی به‌عس و داعش و حه‌شدی شه‌عبی له گفتوگۆی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆدایه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عیراق. ئایا به كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له عیراق سیناریۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش، یان هێنانه‌وه‌ی به‌عس لانی كه‌م بۆ ناوچه سوننییه‌كان، ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراوه؟ هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك ده‌بێته‌وه؟
ئەگه‌رچی عیراق و ئه‌فغانستان خاڵی هاوبه‌ش و هاوشێوه‌یان زۆره، له گه‌نده‌ڵی و نادادی، خراپیی حوكمڕانی، ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، دۆخی ئه‌منی و ناسه‌قامگیری، تا ده‌گاته هه‌مان ئه‌و نائومێدییه‌ی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان به‌وه‌ی سه‌دان ملیار دۆلاریان له مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنی سوپایه‌كدا خه‌رجكردووه و نه‌بووەته سوپا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌فغانستان له عیراق دووبارەببێتهوە، چونكه ئه‌و گرووپانه‌ی داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن له عیراق، وه‌ك تاڵیبان هێزێك نین له ده‌ره‌وه‌ی حوكمڕانی، تاوەکو به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خۆش بكرێت، ئه‌وه‌ی له عیراق داوای چوونه ده‌ره‌وەی ئه‌مەریكا ده‌كات، داعش و به‌عسییه‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌و گرووپانه‌ن كه كۆڵه‌كه‌ی حوكمڕانی شیعه‌ن له عیراق و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له عیراق مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك به‌غدا.
به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له عیراق، گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئێران واڵاتر ده‌بێت و ئێران هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌وه‌دا نییه كێشه بۆ شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار دروست بێت، بۆیه ئێران وه‌ك پاسه‌وانی به‌غدا رێگه به‌وه نادات نه گرووپه‌كانی به‌عس و نه داعش، كۆسپ بۆ ده‌سه‌ڵاتی شیعه دروستبكه‌ن، مه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌ی پێویستی به پاساوی وێرانكردن و هه‌ڵته‌كاندنی ژێرخان و پاكتاوكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ناوچه سوننییه‌كان چاوه‌ڕوانكراوه نه‌ك بۆ به‌غدا.
ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان ببێته خاڵی چاوه‌ڕوانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه، هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه‌كانی شیعه. به‌پێی راپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هێشتا مانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی داعش به هه‌زاران كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێن. له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌دا كه ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان زۆر پێشكه‌وتوون، جێی گومانه بووترێت هه‌زاران چه‌كداری داعش به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییانه‌وه نازانرێت له‌كوێ خۆیان حه‌شارداوه. چه‌كداره‌كانی داعش بۆ ئه‌ركێكی دیکە هه‌ڵگیراون و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان خۆیان ئیداره‌ی خواردن و حه‌وانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی هه‌ستپێده‌كرێت به‌شی زۆریان له ناوچه‌كانی نێوان موسڵ و هه‌ولێرن. ئه‌و ناوچه‌یه‌ش هێنده سه‌خت و تووش نییه بتوانرێت هه‌زاران كه‌س خۆی له مانگه ده‌ستكرده‌كان و چاوی كامێرای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بشارێته‌وه. ئه‌و هێزانه‌ی داعشیان به‌كارده‌برد، هه‌ڵیانگرتوون بۆ قۆناغێكی دیکە، كه به‌دوور نازانرێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا بیانكه‌نه سه‌رئێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڕه‌شه‌ی دووه‌میش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین. هۆكار زۆره بۆ بوونی ناكۆكی و ململانێ له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، له‌نێوان حه‌شد و پێشمه‌رگه. مانه‌وه‌ی كێشه‌كانی رابردووی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌ی ئه‌و كێشانه و سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی جۆراوجۆری دیكه كه ئێستا بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆره دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا، نێوان هەولێر و به‌غدا به‌ره‌و ئاڵۆزتر بڕوات. ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌شه‌یوع له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێن، زاڵبوونی هه‌ژموونی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا، مه‌ترسییه‌كانیان بۆ سه‌ر كورد، ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراون بۆ ته‌قینه‌وه. تازه‌ترین داوای ئێرانیش له هه‌رێمی كوردستان به ده‌ركردنی بنكه و باره‌گای هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه شایه‌تی بینینی زنجیره په‌لاماردانیان ده‌بین، كوردستان به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ده‌بات.
ئه‌وه‌ی بتوانێ كوردستان له‌و گێژاوانه بپارێزێت و ببێته به‌دیلی ئه‌مەریكا بۆ كوردستان، ئێرانه. ئێران ده‌توانێت مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان زیاد بكات و هه‌ر خۆیشی ده‌توانێ مه‌ترسییەکە دووربخاته‌وه. ئێران ده‌توانێ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكاته سه‌رچاوه‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر خۆیشی ده‌توانێت مه‌ترسیی حه‌شد له‌سه‌ر كوردستان دووربخاته‌وه. ئێران ده‌توانێت به‌غدا بكاته هۆكار بۆ تێكدانی دۆخی سیاسی و ئیداریی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ر ئێرانیش ده‌توانێت به‌غدا بكاته سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ كوردستان. بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستان بۆ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا دڵنیایی ئێرانی بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به بیری ورد هه‌یه. وه‌ك چۆن (شوكری فه‌زڵی) له شیعرێكدا رووده‌كاته مه‌لیكی كوردستان و ده‌ڵێت:
ئیش كه رووی ئێسته له هه‌ورازه، سه‌ره و لێژی نه‌كه‌یت
بیریی وردیشی ده‌وێ، هه‌ر به دوعا و نوێژی نه‌كه‌ی!

https://www.youtube.com/watch?v=2BlYB_ePBlw
خ.غ