کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوداپرێس-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە هەولێر کۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3ی کانونی یەکەمی 2019 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و بەرپرسانی دیکەی ئەو حزبە کۆبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ کۆبووەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکانیشی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانیە لە پەرلەمانی عیراق وە دروستکردنی یەکدەنگی لایەنە سیاسییەکان.