گشتی

لە سلێمانی و هەڵەبجە 30 هەزار دۆلار دەدرێت بەم کەسانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە سلێمانی و هەڵەبجە 30 هەزار دۆلار دەدرێت بەم کەسانە
مەودا میدیا-

لە بڵاوکراوەیەکیدا رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لە پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە بڕی پێنج هەزار تاكو 30 هەزار دۆلار وەكو هاوكاری دەداتە خاوەنكاران‌ و خاوەن پرۆژە پیشەسازیی‌ و خزمەتگوزارییەكان.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەو رێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامانج لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە پڕۆژە بچووك‌ و مامناوەندەكان، رەخساندنی هەلی كارە بۆ گەنجان و فراوانكردنی ئەو پرۆژانەیە تاكو بتوانن ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بكەن.

بەپێی زانیارییەکان، هەر خاوەنكارێك لە بوارەكانی كەرتی خواردن‌ و خواردنەوە، كشتوكاڵ، بازرگانی، خزمەتگوزاری، تەكنەلۆژیا، ئۆتۆمبێل، كەرەستەی كیمیایی‌ و كەرتی تەندروستیدا كار بكات‌ و بیەوێت پڕۆژەكەی فراوان بكات، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات، بۆ ئەوەی ئەو هاوكارییە داراییە وەربگرێت، كە بڕەكەی لە 5 هەزار بۆ 30 هەزار دۆلارە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال