کوردستانی

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی دزیکردن لە گۆڕستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دوو تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی دزیکردن لە گۆڕستان
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە دزیان لە گۆڕستان كردووە.

ئەمڕۆ  سێشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2019 پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای زانینی پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوان، بەبوونی دیاردەیەكی دزیكردن لەگۆڕستانی كارگەی قیر، پۆلیس هەستاوە بەبەدواداچوون بۆ زانینی ئەو دیاردەیە، دوای وەرگرتنی زانیاری و پشتبەستن بەكامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرابكرێت و دەستگیر بكرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتباران بەناوی (ا.ا.م)، تەمەن(18) ساڵ، و (م.ع.ع.)، تەمەن (21) ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیركردنیان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە كەوا هەستاون بە دزینی 12 تانكی ئاو لە گۆڕستانی كارگەی قیر.

ئەوەشخراوەتەروو،  پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراو دادوەر بڕیاریدا بەبەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادانی عیراقی.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان