عارف قوربانی
فتوایه‌كی فه‌رامۆشكراو
به‌درێژایی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌زهه‌بی شیعه، بابه‌تی فتوادان له‌ناو مه‌رجه‌عه باڵاكانیان، پرسێكی هه‌ستیار و جێی سه‌رنج بووه، چونكه نه‌ك هه‌ر له‌دوای قورئان و فه‌رمووده‌كان، به‌ڵكو له هه‌ندێ قۆناغدا په‌یڕه‌وانی شیعی پابهندێتییان بۆ فتوای مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كه زیاتر بووه وه‌ك له خودی قورئان یاخود فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر. به‌ڵام ئایا بۆ هه‌موو جۆره فتوایه‌كی مه‌رجه‌عی باڵای مه‌زهه‌به‌كه‌یان به‌و جۆره‌ن، یان ته‌نها زۆر به‌و فتوایانهوه پابه‌ندن كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژیی ته‌شه‌یوع و به‌رژه‌وه‌ندیی مهزههبهكهیاندایه؟ ئه‌مه پرسیارێكه ره‌نگه هێشتا كه‌سمان به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا نهگهڕابین.
له په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و شیعه و ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عیراق و گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه، دوو فتوای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق هه‌ن كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به كورد و چاره‌نووس و ئایینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له عیراقدا هەیە، كه یه‌كه‌میان فتوایه‌كی سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم، مه‌رجه‌عی باڵای ئه‌وكاتی شیعه‌كانی نه‌ك هه‌ر عیراق به‌ڵكو جیهانیش بووه.
چیرۆكی ئه‌م فتوایه‌ش له وه‌ڵامی داوایه‌كی عیراق بووه له ساڵی 1963 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار به‌عسییه‌كان دێنه سه‌رحوكم و په‌لاماری كوردستان ده‌ده‌ن داوا له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی فتوایه‌ك ده‌ربكات و خوێنی كورد حه‌ڵاڵ بكات، سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ده‌وڵه‌ت فتوای حه‌رامكردنی رشتنی خوێنی كورد ده‌دات.
فتوای دووه‌میش له دوای رووخانی سه‌دام و دروستكردنه‌وه‌ی عیراقی نوێ به هاوبه‌شیی كورد و شیعه وه‌ك دوو قوربانی سێ چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوو، كاتێك هه‌وڵه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری خه‌ریكه به بنبه‌ست ده‌گه‌ن و به‌شێك له كاره‌كته‌ر و هێزه كاریگه‌ره‌كانی شیعی له پرسی فیدراڵی و ده‌ستنیشانكردنی رێگه‌چاره‌ی كێشه‌ی ته‌عریب، بۆچوونه‌كانیان هاوشێوه‌ی بۆچوونی به‌عس و سه‌دام بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگانه، وه‌فدێكی باڵای زانایانی ئایینیی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوون له 13 كه‌سایه‌تیی دیاریی ناو كایه‌ی ئایینیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی محەممەد ئه‌مین چه‌مچه‌ماڵی له گه‌رمایه‌كی ته‌مووزی ساڵی 2004 سه‌ردانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ئایه‌توڵڵا سیستانی ده‌كه‌ن. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دیداره‌ش به كۆتایی ناكۆكیی شیعه‌كان له‌سه‌ر پرسی فیدراڵی، هه‌روه‌ها په‌سندكردنی رێگه‌چاره‌ی ده‌ستووریی كێشه‌ی ته‌عریبی لێكهوتهوه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شاندی كوردستان داوا له ئایه‌توڵڵا سیستانی ده‌كه‌ن بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێت له‌سه‌ر كێشه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی له كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه كه سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنیان تیا په‌یڕه‌وكرابوو و، چاره‌نووسی ئه‌و زه‌ویوزارانه‌ی كورد و توركمان كه له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه درابوون به عه‌ره‌بی هاورده.
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و قۆناغه و بۆ كورد گرنگ بوو، هه‌ڵوێستی سیستانی له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌ته‌كه به دڵی كورد بوون، چی به‌وه‌ی لایه‌نگریی سیستمی فیدراڵی كرد و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و فتوایه‌ی بوو لەباره‌ی عه‌ره‌بی ته‌عریب و هه‌قی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی زه‌وتكراوی كورد له عیراق. ئایه‌توڵڵا سیستانی راشكاوانه به شاندەکەی كوردستانی وتبوو كه پێویسته هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب براونه‌ته سه‌ر خاكی كوردستان، بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان و حكومه‌ت خۆی چاودێریی گه‌ڕانه‌وه‌یان بكات به زامنكردنی مافیان و دابینكردنی شوێنی گونجاو بۆ نیشته‌جێبوونه‌وه‌یان. ته‌نانه‌ت وتبووی نوێژ و خواپه‌رستی هیچ عه‌ره‌بێك له‌سه‌ر ئه‌و خاكه قبووڵناكرێت، هیچ مردوویه‌كی عه‌ره‌بی ته‌عریب نابێت له‌و خاكه بنێژرێت و ده‌بێت ماف بدرێته‌وه به خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
بۆ مێژوو هه‌ردوو ئه‌م فتوایه له هه‌لومه‌رجی خۆیاندا ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره و بۆ كورد گرنگ بوون. وه تاوەکو ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردیش خۆیان به قه‌رزاری ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ی شیعه‌كان ده‌زانن، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا شیعه كاری به‌م فتوایانه كردووه؟ راسته له سه‌ده‌ی رابردوو حوكم به‌ده‌ستی سووننه‌وه بوو له عیراق و هه‌موو ئه‌و تاوانكارییانه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌نجام دراون ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عه‌ره‌بی سوننه له پشتی بڕیاره‌كانه‌وه بوون، به‌ڵام ئایا له دوای فتوای ئایه‌توڵڵا موحسین ئەلحەكیم بۆ حه‌رامكردنی رشتنی خوێنی كورد، هیچ رووداوێك هه‌یه كه بیسه‌لمێنێت شیعه‌كان پابه‌ندیی فتوای مهرجهعهكهیان بووبن؟
به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی نێوانی ئه‌و دوو فتوایه تا رووخانی به‌عس، له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عیراق ده‌یان و سه‌دان كاره‌كته‌ری شیعی هه‌بوون، به‌تایبه‌تی له‌ناو سوپا كه جێبه‌جێكاری راسته‌وخۆی تاوانه‌كانی وه‌ك ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان بوون، ئایا هیچ فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك كه شیعه بوو، یا فه‌رمانده‌ی فه‌وج و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌رێك له وێستگه‌یه‌كدا ده‌ستی له‌وه پاراستووه له‌به‌ر بوونی فتوای مهرجهعهكهیان با خوێنی كورد نه‌ڕێژین؟ ئه‌وه‌ی له راستیدا بینراوه و تۆمار كراوه بۆ مێژوو هیچ چاوپۆشییهك نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌توانرێت گریمانه‌ی ئه‌وه بكرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و فتوایه نه‌بووایا ره‌نگه ژماره‌ی تاوانه‌كان زیاتر بوونایە.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به فتوای دووه‌می مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه كه بایه‌خی له فتوای یه‌كه‌م زۆرتر نه‌بێت كه‌متر نییه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر فهرامۆشكردنێك یا پابهندنهبوونێك هه‌بووبێت بۆ فتواكه‌ی سه‌ید موحسین ئەلحەكیم و پاساوه‌كه‌یان ئه‌وه‌بووبێت كه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی سوننه‌دا بووه نه‌ك شیعه، فتواكه‌ی ئایه‌توڵڵا سیستانی له هه‌لومه‌رج و سهردهمێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی عیراق له ده‌ستی شیعه‌دایه. ئه‌و هاوڵاتییانه‌شی وه‌ك ئامرازی داگیركاریی له پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن به‌كاربراون به‌شی هه‌ره زۆریان عه‌ره‌بی شیعه بوون. ئایا ماڵی شیعی و ده‌سه‌ڵاتی شیعی پابه‌ندبوون به فتوای مهرجهعهكهیانهوه؟ ئایا ئێستاش ته‌عریب و هێنانی عه‌ره‌بی دیكه‌ی شیعی به‌رده‌وام نییه بۆ سه‌ر خاك و ماڵی كورد؟
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌نێوان ئه‌و فتوایایه و فتواكانی دیكه‌ی سیستانی كه په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیی شیعه‌وه هه‌یه، هه‌ست به جیاكارییه‌كی زۆر ده‌كرێت له ئاستی پابه‌ندبوونی شیعه‌كان و جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌وه. ناكرێت ئه‌مه‌ش بانێك و دوو هه‌وا بێت، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی شیعه بێت به‌سه‌ر ماڵ و به دڵ و گیان پابه‌ندبن پێیەوە و فتوایهكیشی ئه‌گه‌ر خزمه‌تی راسته‌وخۆ به مه‌یل و ئامانجی شیعه‌گه‌ری نه‌كات، خۆیان له جێبه‌جێكردنی بدزنه‌وه. ئه‌مه خودی مه‌رجه‌عییه‌ت و فتواكانیشی ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه.
ده‌بێت كورد له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ئێستای ته‌عریب و ته‌شه‌یوع، ده‌ستبگرێت به‌و فتوایه‌ی پێشتری سیستانییه‌وه، شیعه‌كان بخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی پابه‌ندبوون به‌و فتوایه‌وه، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بۆ هه‌موولایه‌ك روون بێته‌وه كه شتێك نییه به‌ناوی رێزگرتن و پابه‌ندبوون به فتوای سیستانییه‌وه، یاخود ناكرێت فتوایه‌كی هێنده به پیرۆز ته‌ماشا بكرێت كه پێشێلی ده‌ستوور و یاسا بكه‌ن له‌پێناو جێبه‌جێكردنی، فتوایهكیشی كه ته‌باو گونجاوه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاسادا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی شیعی فه‌رامۆشی بكه‌ن.
به تایبه‌ت كه ئێستا سه‌رله‌نوێ پرسی گۆڕینی ده‌ستوور هاتووەته ئاراوه و مه‌یلێكی روون و راشكاو هه‌یه له‌ناو ماڵی شیعی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێك كه ئه‌و مافانه‌ی بۆ كورد له ده‌ستووردا سه‌لمێندراون، لابدرێن. بۆیه وروژاندن و نوێكردنه‌وه‌ی فتوایه‌كی كۆنی سیستانی ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ربێت له گۆڕینی سه‌رنجی به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی شیعی له تێڕوانینیان بۆ كێشه‌كانی كورد، به‌تایبه‌تی پرسی ته‌عریب. دەکرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی شیعی و ده‌سه‌ڵاتی شیعی و میدیای شیعی ئه‌و فتوایه‌یان فه‌رامۆشكردووه، به‌شێك له‌م نه‌وه نوێیه‌ی شیعه‌كان هه‌ر نه‌زانن كه فتوایه‌كی له‌و جۆره‌ش هه‌یه. بۆیه ئه‌ركی كورده ئێستا ئه‌و فتوا فه‌رامۆشكراوه زیندوو بكاته‌وه و بیكاته كه‌ره‌سته و ئامرازی ده‌ستی خۆی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ته‌عریب و ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له به‌غداوه درێژه‌ی پێده‌درێت.
خ.غ