کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بوودجە رێککەوتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان لە گەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لە لە گەڵ حکومەتی عیراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەمە 3ی کانونی یەکەمی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی حکومەتی هەریم بۆ گفتوگۆ لە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە پرسی بودجەی 2020 کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە وردەکاری ئەو رێککەوتنەیان خستەڕوو، کە لە ژێر رێنمایی و بە چاودێری سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق لە بارەی بوودجەوە ئەنجامدراوە.
شاندەکە ئاشکرای کرد "کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بوودجەی 2020، ئەمەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیوادارە رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عیراق دەکات، لە قۆناغی داهاتووهاوکار و پشتیوانی کورد بن لە چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە پڕۆژەی بوودجە دەچێتە پەرلەمانی عیراق.