گێتی

تاڵیبان چاوەڕێی هاوکاریی ئەڵمانیایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاڵیبان چاوەڕێی هاوکاریی ئەڵمانیایە
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی تاڵیبان چاوەڕێ دەکات ئەڵمانیا لەڕووی دارایی و مرۆییەوە هاوکاری ئەفغانستان بکات و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەییەکی خۆی خستووەتەڕوو.

ماڵپەڕی دۆجەڤێلەی ئەڵمانی، لە زاری زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژ بە ناوی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە بڵاویکردووەتەوە گوایا تاڵیبان خواستی هەیە لەلایەن ئەڵمانییاوە هاوکاری بکرێت.

وتەبێژەکەی تاڵیبان رایگەیاندووە "ئەفغانستان پێویستیی بە هاوکارییە دارایی و مرۆییەکانی ئەڵمانیا هەیە لە چەندین بواردا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەڵمانیا لە 100 ساڵی رابردوودا هاوکار و یارمەتیدەرێکی باشی گەلی ئەفغانستان بووە و هیوادارین بەردەوام بێت لەو هاوکارییانە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە تاڵیبان دەستی بەسەر هەموو خاکی ئەفغانستاندا گرتووە و تا ئێستا دیار نییە ئایا ئەو حکومەتەی تاڵیبان پێکیدەهێنێت لەلایەن دەوڵەتانی رۆژئاواوە دانی پێدا دەنرێت یاخود نەخێر. 

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان