گێتی
ئیسماعیل قائانی بەم شێوەیە لە عیراق دەردەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی محەمەد سەعید حەکیم لە نەجەف بەجلی مەدەنییەوە ئامادەبوو، ئەوەش بووە جێی بایەخی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی ئەیلولی 2021 ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بەشداریکرد لە پرسەی محەمەد سەعید حەکیم، کە یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و رۆژی هەینی لە تەمەنی 87 ساڵیدا بەجەڵتە کۆچی دواییکرد.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە سێی کانوونی دووەمی 2020، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی 2020ی سەر فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی بەغدا پلەی فەرماندەی هێزی قودسی ئێرانی وەرگرت.
ر. ر