گێتی
ئیسرائیل؛ شەش کەس بە بەکارهێنانی بیرۆکەی درامای هەڵهاتنی گەورە لە زیندان هەڵهاتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەش زيندانيكراوی فەلەستینی لە بەندیخانەیەکی زۆر توندی جەلبوەی باکووری ئیسرائیل لە رێگەی تونێلێکەوە کە لە ژێر زەویدا هەڵیانکەندووە هەڵهاتن، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلیش هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنەوەیان.
ئەمڕۆ شەش زيندانيكراوی فەلەستینی لە بەندیخانەیەکی زۆر توندی جەلبوەی باکووری ئیسرائیل لە رێگەی تونێلێکەوە کە لە ژێر زەویدا هەڵیانکەندووە هەڵهاتن، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلیش هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنەوەیان.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکرد "ئەو شەش زیندانییە لە هەمان ژووردا دەستبەسەرکرابوون و بەپێی راپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، لە رێگەی تونێلێکەوە هەڵهاتوون کە ماوەی چەند مانگێک سەرقاڵی هەڵکەندی بوون.
هاوکات سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە "کە هێزەکانییان هاوکاری ئۆپراسێنەکە دەکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنەوەى زیندانییە هەڵهاتووەکان لە زیندانی جەلبوا و فڕۆکەی چاودێریشی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە".
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم هەڵهاتووەکان خەڵکی شاری جنین، چواریان سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەیە کە بریتین لە مەحمود عارزە (46 ساڵ کە لە ساڵی 1996 دەستگیرکراوە، محەمەد عارزە (39 ساڵ) و لە ساڵی 2002ەوە دەستگیرکراوە، یەعقوب قادری (49 ساڵ) کە لە ساڵی 2003ەوە دەستگیرکراوە، ئەیهەم کەمانجی (35 ساڵ) کە لە ساڵی 2002ەوە دەستگیرکراوە، هەروەها دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی زوبیدی (45 ساڵ) و مونازیل نفیعات (32 ساڵ) کە ساڵی 2019ەوە دەستگیرکراون.
https://www.youtube.com/watch?v=wPdPtwLDCPE&t=35s
ر. ر