گێتی
ئەحمەد مەسعود كەوتنی پەنجشیری پشتڕاست كردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەحمەد مەسعود سەركردەی گەنجی ئەفغانی دانی نا بە کۆنترۆڵ کردنی ویلایەتی پەنجشیر لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبان و داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات دان بەو حكومەتەدا نەنێت كە پێكیدەهێنرێت، وتیشی، رووبەڕووبوونەوەی ئەو بزوتنەوەیە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد شا مەسعود کە لەرووبەڕبوونەوەی چەند رۆژی رابردوویدا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان، ژمارەیەک لەفەرماندە و کەسە نزیکەکانی خێزانەکەی کوژراون و تائێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەبووەتەوە، پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرچەندە لەم کاتەدا تەواوی خاکی ئەفغانستان کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی تاڵیبان، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو "ئێوارەی دوێنێ بەشێک لەسەرکردەکانی بەرگری نیشتیمانی پەنجشیر و ئەندامانی خێزانەکەم لەسەر دەستی چەکدارانی تاڵیبان کوژراون، هەروەها لەپێناوی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن، داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی ئەفغانستان دەکەین دژی ئەو بزووتنەوەیە خۆپیشاندان و شۆڕش ئەنجام بدەن".
باسی لەوەشکرد "تاڵیبان کەسانی بیانی وەک چەکدار دامەزراندوە بۆ کوشتنی خەڵکی ئەفغانستان، بۆیە ئێمە هەموو دەستوەردانێکی بیانی لەناو ئەفغانستان رەتدەکەینەوە".
ئەوەش لەکاتێکدابوو ماوەی چەند رۆژێک بوو رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی و بزوتنەوەی تاڵیبان لەویلایەتی پەنجشیر بەردەوامی هەبوو، هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی لەلایەن ئەحمەد شا مەسعود سەرۆکایەتی دەکران کە کوڕی شا مەسعو یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی پێشوی ئەفغانستان بوو و لەبنەڕەتدا لەنەتەوەی تاجیکە، بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ویلایەتەش تاڵیبان تەواوی خاکی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکرد.
ر. ر
ر. ر