گێتی
ئیرادە و ڤاکسین ژنێکی تەمەن 116 ساڵ بەسەر کۆرۆنادا سەردەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عایشە کاراتای ژنێکی تەمەن 116 ساڵە کە دوای توشبوونی بە کۆرۆنا توانی چاک ببێتەوە و بە تەندروستییەکی باشەوە ڤایرۆسەکە تێبپەڕێنێت.
عایشە کاراتای ژنێکی تەمەن 116 ساڵە کە دوای توشبوونی بە کۆرۆنا توانی چاک ببێتەوە و بە تەندروستییەکی باشەوە ڤایرۆسەکە تێبپەڕێنێت.
بە پێی زانیارییەکان سێ هەفتە بەر لە ئێستا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا عایشە کاراتای برایە نەخۆشخانە و لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندرا، بەڵام دوای ئەوەی باری تەندروستی باشتربوو گوازرایەوە بۆ قاوشی نەخۆشەکان.
لای خۆشییەوە ئیبراهیم کاراتای، کوڕی ئەو خانمە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە زۆر دڵخۆشن بەوەی باری تەندروستی دایکیان باش بووە، راشیگەیاند "دایکم تەنها یەک دۆز ڤاکسینی سینۆڤاکی وەرگرت و دووەم دۆزی وەرنەگرت، ئەگەر ئەو دۆزەشی وەربگرتبایە رەنگە خێراتر چاک ببووایەتەوە".
ر. ر
ر. ر