گێتی

کابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان راگەیاندرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا حکومەتی کاربەڕێکەری لە ئەفغانستان راگەیاند و مەلا محەمەد حەسەن سەرۆک وەزیران دەبێت و مەلا برادەریش جێگری. باس لەوەش دەکات هەوڵ دەدەن سەرجەم پێکهاتەکانی ئەفغانستان بەشداری حکومەتی داهاتوو پێبکەن بکەن.

 زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان حکومەتی کاربەڕێکەری راگەیاند، سیراجەدین حەقانی، وەزیری ناوخۆ دەبێت و هیدایەتوڵڵا بەدریش وەزیری دارایی و شێخوڵڵا مونیریش وەزیری پەروەردە.

 هەروەها عەبدولحەکیم شتی دەبێتە وەزیری داد ، خەلیل حەقانی وەزیری ئاوارەکان دەبێت و عەبدولحەق وەسیقیش سەرۆکى هەواڵگریی و محەمەد ئیدریسیش سەرۆکى بانکی ناوەندی دەبێت.


ک. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان