گێتی
تاڵیبان: پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند پابەندی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبن بە مەرجێک کە دژ بە ئایینی ئیسلام نەبن و جەختیش دەکاتەوە دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەن.
هەیبەتوڵڵا ئاخوند زادە، سەرکردە لە بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا ئەوەی خستەڕوو، تاڵیبان دوای دامەزراندنی حکومەت پەوەندییەکی بەهێز و ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستاندا بنیات دەنێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ هەر وڵاتێکدا لەسەر بنەما یاساییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستانە.
"ئێمە پابەندی بە سەرجەم یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانەوە بە مەرجێک دژ بە بنەما شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام نەبن" بەرپرسەکەی تاڵیبان وا دەڵێت.
ئاخوند زادە دڵنیاییش دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە تاڵیبان رێگە نادات خاکی ئەفغانسان ببێتە مەودایەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانیان.
ب.م