گێتی
ئێران سوتەمەنی بۆ لوبنان دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە لە ئەنجامی نەبوونی سوتەمەنی لە لوبنان هاتووەتەئاراوە، ئێران دوو کەشتی بارهەڵگر سووتەمەنی بۆ بەیروت ناردووە.
میدیای فەرمیی ئێران وێنەی پێگەی کەشتییەکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێگە دیاریکراوەکە بێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەردوو کەشتییەکە دەگەنە لوبنان.
حسێن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەبارەی ئەو هاوکاریەی ئێرانەوە دەڵێت "هاوکارییەکەی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەیە کە لوبنان پێیەوە دەناڵێنێت".
ئەمە لە کاتێکدایە دۆخی ئابوری لوبنان بەردەوام روو لە خراپبوونە و ململانێ سیاسییەکان و دەستوەردانە نێودەوڵەتییەکان قەیرانی گەورەی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییان درووستکردووە.
ب.م