گێتی

ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بەدوای بەربژێری هاوبەشدا دەگەڕێن دژی ئەردۆغان و هەدەپەش رازییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بەدوای بەربژێری هاوبەشدا دەگەڕێن دژی ئەردۆغان و هەدەپەش رازییە
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە دەڵێت بەڕووی پێشنیازی بەربژێرێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا كراوەن، ئاماژەی بەوەشكردووە كاری گرنگتر لای ئەوان "گفتوگۆكردنە لەسەر بنەماكان و ئاسایشی هەڵبژاردن" ئینجا دیاریكردنی بەربژێر.

مەتحەت سنجار، سەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی "فۆكەس تیڤی"دا و سەبارەت بە پشتیوانیكردن لە بەربژێری هاوبەشی هاوپەیمانێتی خەڵكی ئۆپۆزیسیۆن وتی "بەڕووی ئەو بیرۆكەیەدا داخراونین".

سنجار وتیشی "پارتی دیموكراتی گەلان كراوەیە بەڕووی دیاریكردنی بەربژێرێكی هاوبەشدا، بەڵام لەئێستادا نامانەوێ گفتوگۆ لەسەر ناوی بەربژێرەكە بكەین، بەڵكو پێویستە لەسەر بنەماكان و ئاسایش و دروست بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ بكەین".

لەبارەی بارودۆخی ئابووریی توركیاشەوە، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان وتوویەتی "بارودۆخی ئابووریی توركیا داڕووخاوە، لە هەر 100 كەسێك لە توركیا 70 كەسیان قەرزارن".
 
لەلایەكی دیكەوە هەفتەی پێشوو سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە كە ئێستا لە زینداندایە داوای لە پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن كردبوو لەسەر بەربژێركردنی كەسێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا رێكبكەون.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان