کوردستانی
هەموو ئەم کەسانە مانگانە 150هەزار دیناریان پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستدەکەنەوە بە پرۆژەی (تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی) کە مانگانە 150 هەزار دەدەن بە کەسانی کەمدەرامەت.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستدەکەنەوە بە پرۆژەی (تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی) کە مانگانە 150 هەزار دەدەن بە کەسانی کەمدەرامەت.
کوێستان محەمەد, وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە پێش مانگی 9ی 2015 لە هەرێمی کوردستان 88 هەزار خێزان سودمەندبوون لە پرۆژەی (تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی) کە مانگانە 150 هەزار دیناریان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئەم پرۆسەیە راگیرا".
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا دەمانەوێت جارێکی دیکە و بەشێوازێکی نوێ دەستپێبکەینەوە بە پرۆژەکە".
پرۆژەکە پێکدێت لە ناونووسکردنی هەموو ئەو خێزانانەی لە هەرێمی کوردستان هەژار و کەمدەرامەتن و توانای خۆژییەنیان نییە و پێویستیان بە چاودێری و هاوکارییە، دواتریش مانگانە بە بڕێکی دیارییکراو هاوکاریی دەکرێن.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



