کوردستانی

هەشت کەس لەسەر مامەڵەکردن بە دراوی ساختە و مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت کەس لەسەر مامەڵەکردن بە دراوی ساختە و مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، توانیویانە پێنج کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەدراوی ساختە و سێ کەسی دیکەش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیربکەن.


لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشیی پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "توانراوە باندێکی پێنج کەسی بە رەچەڵەک عەرەب بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەدۆلاری ساختە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر 190 هەزار دۆلاری ساختەی رەشدا".

باسی لەوەشکردووە "لە سێ چالاکی دیکەدا سێ کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەمادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستیشگیراوە بەسەر 124گرام كریستاڵ، 110 گرام تلیاک، چوار گرام هیرۆین، 17 شیت حه‌بی ترامادۆڵ و شەش دانه‌ پایپ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "سەرجەم تۆمەتبارەکان رادەستی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش