گێتی
بۆریس جۆنسن بۆ بارزانی: پەیوەندیی بەریتانیا لەگەڵ ئێوە یەکجار گرنگە و ئێمە ئەم سەردانەی ئێوە بەرز دەنرخێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیان کۆبوونەوە، سەرۆکی هەرێم لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 بۆریس جۆنسن, سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم خانووی ژمارە 10 پێشوازییەکی گەرمی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بینینی نێچیرڤان بارزانی و رایگەیاند "پەیوەندیی بەریتانیا لەگەڵ ئێوە یەکجار گرنگە و ئێمە ئەم سەردانەی ئێوە بەرز دەنرخێنین و پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانمان دەدەین و من لە بیرمە کە لە هەولێر بووم و بە ئۆتۆمبێلی جاگوار لاندرۆڤەر گەشتێكی باشمان بەو شارە ئەنجامدا، ئۆتۆمبێلێكە کە رەواجی هەبوو".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئێستاش پەیوەندیی نێوان بەریتانیا و کوردستان هەر رەواجی هەیە و بازرگانیی باش نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو لە هەموو عیراقیش دەکەن"، هەروەها سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شانازی بەوە پەیوەندییە بەهێزەی نێوان بەریتانیا و کوردستان کرد.
س.س