گێتی
ئەمەریکا داوای لێبوردن لە ئەفغانستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ئەمەریکا داوای لێبوردن لە ئەفغانستان دەکات](/uploads/article/thumbnail/19232/slider_1555328199_2.jpg)
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دانی بەوەدانا کە ھێرشەکەی مانگی رابردوویان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کابول بە ھەڵە ئەنجامدراوە راشیگەیاند، داوای لێبوردن لە ئەفغانستان دەکەین چونکە خەڵکی بێتاوان پێوەبوون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دانی بەوەدانا کە ھێرشەکەی مانگی رابردوویان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کابول بە ھەڵە ئەنجامدراوە راشیگەیاند، داوای لێبوردن لە ئەفغانستان دەکەین چونکە خەڵکی بێتاوان پێوەبوون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند "دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ھێرشە ئاسمانییەکەی مانگی رابردووی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کابول بە ھەڵە ئەنجامدراوە، کە بەھۆیە 10 ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەستدا و حەوتیان منداڵ بوون".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ژەنەڕال ماک مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا داوای لێبوردنی کردووە و راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەکەن".
ر. ر

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)