کوردستانی

سێ رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مانگی داهاتوو سێ رۆژ پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە میدیا عیراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە رۆژەکانی 9 و 10 و 11ی مانگی 10ی 2021 پشووی فەرمی بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان  بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

بڕیارە لە 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، لەئێستاشدا لایەنە سیاسییەکان دەستیانکردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش بەشێکی زۆری ئامادەکارییەکانی کردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan