گێتی
كاتژمێرەكەی دەستی ئامینە ئەردۆغان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی هەرا دەنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خانمی یەكەمی توركیا بووەتە جێگەی باسوخواسی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لەو وڵاتە ئەویش بەهۆی لەدەستكردنی كاتژمێرێك كە نرخەكەی یەكجار زۆرە و هاوكات دۆخی ئابووری لە توركیا رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت.
ئامینە ئەردۆغان، خانمی یەكەمی توركیا لەكاتی سەیركردنی ئێكسسواراتی ژنانەدا دەركەوتووە و كاتژمێرێكی لەدەستدایە، ئەوەش بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و بەدواداچوونی وردیان بۆ كردووە و دەركەوتووە كاتژمێرەكەی ئامینە ئەردۆغان لە ماركەی شوبارد هابی دایمۆندزەی بەناوبانگە و نرخەكەی زیاتر لە 30 هەزار یۆرۆیە.
ئامینە ئەردۆغان ئەو وێنەیەی لە كتێبەكەیدا بەناوی "گەشتەكەم بۆ ئەفریقیا" بڵاوكردووەتەوە و ئەحمەد ئاراوزان، جێگری سەرۆكی ئی پارتی بەگاڵتەپێكردنەوە نووسیویەتی "كاتژمێرەكەی دەستی ئامینە ئەردۆغان لە ماركەی شوباردە و لەگەڵ هەژاریی ئەفریقیا دەگونجێ".
س.س