کوردستانی

لە هەشت مانگدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەشت مانگدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە
مەودا میدیا-

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە هەشت مانگی رابردوودا دوو ملیۆن و 500 هەزار گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ هه‌شت مانگی ساڵی 2020 به‌ڕێژه‌ی 30% ژماره‌ی گه‌شتیاران رووی له‌زیادبوون كردووه‌.

ئەمڕۆ هەینی 24ی ئەیلول ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکی كانونی دووه‌می 2021 تاوه‌كو یەکی ئه‌یلولی 2021، له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، دوو ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

باسی لەوەشکردووە، ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردووه‌، به‌جۆرێك به‌راورد به‌ ساڵی 2020، به‌ڕێژه‌ی 31% رێژه‌ی گه‌شتیاری رووی له‌زیادبوون كردووه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ و سنوره‌كانه‌وه‌، رێژه‌ی گه‌شتیاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌كه‌مبوونه‌وه‌ كردبوو، له‌ئێستاشدا كه‌ مه‌رجی به‌كارهێنانی ڤاكسین كراوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ گه‌شتیاران، رێژه‌ی گه‌شتیاری رووی له‌زیادبوون كردووه‌.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan