کوردستانی
بەهۆی تۆپبارانی توركیا هاوڵاتییەک لە گوندی هرورێ بریندار دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا گوندی هرورێ لە بەرواری باڵا تۆپباران دەكات و بەهۆیەوە هاوڵاتییەك بریندار دەبێت.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ، بەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا گوندی هرورێیان لە بەرواری باڵا تۆپبارانكردووە و بەوهۆی تۆپبارانەكەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 55 ساڵ كە دانیشتووی گوندەكەیە برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای زاخۆ كراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە خەڵکی شاری دهۆکە ئەمڕۆ بەمەبەستی ئاودان و خزمەتکردنی رەز و باخاتەکەی چووەتەوە بۆ گوندەکەی و لەلایەن سوپای تورکیاوە برینداردەکرێت.
هەر بە پێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە خەڵکی شاری دهۆکە ئەمڕۆ بەمەبەستی ئاودان و خزمەتکردنی رەز و باخاتەکەی چووەتەوە بۆ گوندەکەی و لەلایەن سوپای تورکیاوە برینداردەکرێت.
لە 23ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا لەشكركێشیەكانی لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان زیاتركردووە، ناوەناوە گوندە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكات.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



