گێتی
تەندروستیی جیهانی: دەرمانێک بەرهەمهێندراوە کە رێژەی مردن بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ ئەو کەسانەی بە تووندی تووشی کۆرۆنا دەبن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنای خسته بازاڕه‌وه، کە هاوکاردەبێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی مردن بە پەتاکە.
بۆ ئەو کەسانەی بە تووندی تووشی کۆرۆنا دەبن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنای خسته بازاڕه‌وه، کە هاوکاردەبێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی مردن بە پەتاکە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) رایگەیاند "توێژینه‌وه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی (ریجینیرۆن)ـی ئه‌مه‌ریکی، (رووش)ـی سویسرایی، چاره‌سه‌ری (كازیریفیماپ و ئیمدیفیمات)ـی خسته بازاڕه‌وه، كه بوار به تووشبووانی كۆرۆنا ده‌دات گیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
رێکخراوەکە پێشنیاز بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كات به پێشكه‌شكردنی ئه‌و دوو چاره‌سه‌رییه بۆ تووشبووانی چڕی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆناوه دۆخی ته‌ندروستیان تێك ده‌چێت و ده‌گه‌نه ئاستی یه‌كه‌كانی چاودێری چڕی، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داواشیكرد ئه‌و ده‌رمانه به نرخێكی گونجاو له جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌و بهدادپەروەری دابه‌ش بكرێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، ئه‌وانه‌ی كه به سه‌ختی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، تا ئێستا تهنێكیان بۆ به‌رهه‌م نه‌هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی له نێو خوێنی ئه‌و نه‌خۆشه شه‌ڕی په‌تاكه بكات، بۆیه ئه‌و ده‌رمانه كه كۆمپانیاكانی ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی و سویسری به‌رهه‌میان هێناوه، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی به‌رگریی باش.
ر. ر
ر. ر
.