گێتی

حکومەتی کاتی ئەفغانستان سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی کاتی ئەفغانستان سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێدەکات
مەودا میدیا-

سەرکردەیەکی باڵای تاڵیبان رایگەیاند، حکومەتی کاتی ئەفغانستان بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی کارکردن بە سزای لە سێدارەدان و دەستبڕینەوە لە وڵاتەکەی.

مەلا نورەدین تورابی، سەرکردەی باڵا لە بزوتنەوەی تاڵیبان و وەزیری پێشووتری داد رایگەیاند "حوکمی ئێستای تاڵیبان بەھەمان شێوەی حوکمی پێشوو، سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێ دەکات، بەڵام بە ئاشکرا ئەو کارە ناکرێت".

باسی لەوەشکردووە "ھەرچەندە پێکدادانێکی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی تاڵیبان سەرھەڵدەدات، بەڵام پێویستە حکومە شەرعییەکان جێبەجێ بکرێن، کوشتنی بێ مۆڵەتیش، لێخۆشبوونی نییە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "گەڕاندنەوەی بەشێک لەو سزایانە پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ، بەڵام بە رەچاوکردنی رەوشی سیاسیش، جێبەجێکردنی ئەو سزایانە تاوتوێ دەکرێن".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان