گێتی
سەرۆکی پارتی زەفار: لە تورکیا کێشەی کورد بوونی نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە کێشەی کورد لە کوردستانی باکوور سەرکۆی گشتیی پارتی زەفار رایگەیاند، لە دیدی ئەواندا کێشەی کورد بوونی نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە کێشەی تیرۆرە.
لە هەواڵێکی پێگەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیدا هاتووە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئومید ئۆزداغ، سەرۆکی گشتیی پارتی زەفار (سەرکەوتن) لە تورکیا سەبارەت بە کێشەی کورد لەو وڵاتە رایگەیاندووە "لە دیدی ئەواندا کێشەی کورد بوونی نییە و ئەوان وەکو کێشە تەماشای کورد ناکەن بەڵکو وەک برا تەماشایان دەکەن و کێشەیان لەگەڵ تیرۆر هەیە".

هەر بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ ئومید ئۆزداغ ئاماژەی بەوەکردووە "لە دیدی ئێمەدا کێشەی کورد نییە، ئێمە کێشەکە بە روونى، سنوورەکان دیاریکراو و وەكو کێشەی تیرۆر دەبینین، ئەمە ئەمڕۆش ئاوھا بینیمان، لە ساڵی 1984یش ئاوھا بینیمان، لە ساڵی 1976دا کە یەکەم جار ئاپۆچییەکان دامەزران ئەمەمان وەکو کێشەی تیرۆر بینیی".
ئەوەشی خستووتەڕوو "کە ساڵانێکە کاری لەسەر پرسی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیادا کردووە و لە رێگەی کتێبێکی 450 لاپەڕەیی بەناوی (بۆ پەکەکە کۆتایی نەھاتووە، چۆن کۆتایی دێت) چۆنێتی تێپەڕاندنی کێشەی تیرۆر بە ھەموو لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانییەوە خستوەتەڕوو، لە ئێستادا پارتی زەفار (سەرکەوتن) پرۆگرامێک پێشکەشی تورکیا دەکات، ئەم پرۆگرامە ناوی (کۆتری ئاسنینە) ئەمە پرۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی تورکیایە لەگەڵ "تیرۆری پەکەکە"، لە ماوەی داھاتوودا پرۆگرامی کۆتری ئاسنین بۆ رای گشتیی بڵاودەکەینەوە".
ر. ر
ر. ر