کوردستانی

ژنێک دان بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا دەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک دان بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا دەنێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵبەجە دەستگیرکردنی ئەو ژنەی راگەیاند کە بە هاوکاری کەسێکی دیکە  لە چەند رۆژی رابردوودا پیاوەکەی خۆی کوشتبوو.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلولی2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە " (ه. ر. م) تەمەنی 40 ساڵ بووە و چوار رۆژ پێش ئێستا تەرمەکەی لە نزیک گوندی تاوێرە لە پارێزگای هەڵەبجە دۆزرابووەوە، هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە کە ژنێکی تەمەن 33 ساڵە دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا ناوە بە هاوکاری کەسێکی دیکە کارەکەی ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ژنەکە ناوی (پ ح م)ـە و ژنی ماڵەوە بووە بە هاوکاری کەسێکی دیکە بە ناوی (ح خ ح)ـی تەمەن 20 ساڵ کە دانیشتووی ناحیەی بەرزنجەیە تاوانەکەیان ئەنجامداوە".
 
روونیشی کردووەتەوە، بەهۆی بوونی کێشەیەکی خێزانییەوە پیاوەکەیان کوشتووە و بەپێی مادەی 406ـی یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبارەکەن بەندکراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە