کوردستانی

ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی 2021 دەستیپێکرد و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا، بڕیارە لەم هەفتەیەدا 200 ملیارەکەی بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان و مووچەی زۆرینەی وەزارەتەکان دابەش بکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت بڕیارە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، دارایی و شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر 200 ملیارەکەی بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە  و لیواکان دابەش بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە