گێتی

باباجان هێرشی تووند دەكاتە سەر ئەردۆغان و دەڵێت: بەڵێ لە توركیا كێشەی كورد هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 باباجان هێرشی تووند دەكاتە سەر ئەردۆغان و دەڵێت: بەڵێ لە توركیا كێشەی كورد هەیە
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن رەخنەی تووند لە لێدوانێكی سەرۆك كۆماری توركيا دەگرێت كە وتبووی كێشەی كورد لە توركیا بوونی نییە، ئاماژەی بەوەشكردووە لە توركیا كێشەی كورد هەیە و پێویستە چارەسەر بكرێت.

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیای داوەتەوە و نووسیویەتی "بەڵێ‌ كێشەی كورد لە توركیا هەیە، چاونوقاندن لە كێشەكانی هاوڵاتییانی كورد خزمەتی كێشەكە ناكات".

باباجان دەڵێت "چۆن دەگونجێ بوونی كێشەی كورد رەتبكەیتەوە لەكاتێكدا ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان لەو شوێنانە دەسوڕێنەوە كە منداڵانی كورد یاریی تیادا دەكەن؟"، ئاماژەی بەوەشكردووە "تائێستا كێشەی خوێندن بە زمانی دایك لە توركیا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە كێشە بوونی هەیە، ئەو كێشەیەش پێی دەوترێت كێشەی كورد".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان