گێتی
سۆشیاڵ دیموکراتەکانی ئەڵمانیا براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمڕۆی ئەڵمانیا، پارتی سۆسیال دیموکراتەکان بە رێژەی لە 26% لە پلەی یەکەمدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021 ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، پێگەی ئیۆرۆنیوز بڵاویکردەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، سۆشیاڵ دیموکراتەکان لە پلەی یەکەمدان و رێژەی 26% دەنگەکانیان بەدەستھێناوە، هەروەها ھاوپەیمانێتییەکەی ھەردوو پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی (پارتەکەی مێرکڵ) و پارتی یەکێتی سۆسیالی مەسیحی لە پلەی دووەمدان و رێژەی 24%دەنگەکانی بەدەستھێناوە کە بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشوو رێژەی دەنگەکانیان کەمی کردووە.
پێگەی ئیۆرۆنیوز ئەوەشی خستووتەڕوو، پارتی چەپەکان کە ھاوکات چەند کاندیدێکی کورد لەو لیستە خۆیان ھەڵبژاردووە رێژەی 5% دەنگەکانی بەدەستھێناوە، سبەینێ 27ی ئەیلول ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە رادەگەیەندرێت.
ئەنجێلا مێرکڵ کە یەکێک بوو لە سەرکردە دیار و کاریگەرەکانی وڵاتانی ئەوروپا دوای 16 ساڵ ماڵئاوای لە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات.
ر. ر