کوردستانی
ئەمەریکا هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە حکومەتی ئەمەریکا رەزامەندی داوە یەک ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "ئاژانسەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای تۆپ ماونتێن، یەک ملیۆن دۆلاری بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 12 مانگ تەرخان کردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لەم پڕۆگرامەی گەشەپێدانی ئەمەریکا بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی پرۆژەی بازرگانی بچووک و ناوەندە لە بواری کشتوکاڵی و بازرگانی تایبەت.
س.ر

بیروڕا