کوردستانی

مووچەی مانگی ئەیلولی ئەم شوێنە دابەش ناکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگی ئەیلولی ئەم شوێنە دابەش ناکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی 2021 بەردەوامی هەیە بەپێی خشتەکە بێت دەبوو ئەمڕۆ مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام دابەش نەکرا ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەودا میدیاوە باس لە هۆکارەکەی دەکات.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی لیواکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ليواكان هه فتەى پيشوو مووچەى مانگى ئابی 2021يان وەرگرت، بۆیە دوای تێپەڕبوونی يه ك مانگ لەو رێکەوتە مووچەیەکی دیکە وەردەگرن، چونکە ئەوان مووچەیان لەلایەن ئەمەریکاوە وەک هاوکاری پێدەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لیواکانی بەپێی سیستمی دابەشکردنی مووچەی مانگانە لە هاوکاری ئەمەریکا مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام مووچەى مانگانەى ديوانى وەزارەتى پێشمەرگە بەپێی سیستمی خشتەکانی مووچەی مانگانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دابەش دەکرێت پێشتر نۆ مووچەیان پێ درا لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا، بەڵام ئەوە ماوەی دوو مانگە دابەشکردنی ئەو مووچەی ئەو هێزانە دوادەکەوێت و وەزارەتی پێشمەرگەش هۆکارەکەی بۆ کێشەی هونەری دەگڕێتەوە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد