کوردستانی

ئەم خواردنەوە و خواردنانە لە فرۆشگەی قوتابخانەکان قەدەغە کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم خواردنەوە و خواردنانە لە فرۆشگەی قوتابخانەکان قەدەغە کران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خۆپاراستنی تەندروستیی راپەڕین بڕیاری قەدەغەکردنی چەند خواردن و خواردنەوەیەکی دا لە فرۆشگەی قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خۆپاراستنی تەندروستیی راپەڕین کە ئاراستەی سەرجەم فرۆشگەی قوتابخانەکان کراوە تیادا هاتووە "سەرجەم فرۆشگاكانی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری ئیدارەی رپەڕین ئاگادار دەكەین بە هەموو شێوەیەك فرۆشتنی ئەو خواردن و خواردنەوانە لە فرۆشگەی خوێندنگاكان قەدەغەیە كە لە رووی تەندروستیەوە زیان بە قوتابیان و خوێندكاران دەگەیەنێت".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "هەرجۆرە خواردنێك لە رۆندا سوربكرێتەوە (جگەر، فلافل، پەتاتە، ئەندۆمی ، مریشك، گۆشت) فرۆشتنی لە فرۆشگەكان قەدەغەیە"، ئاماژە بە چەند خواردن و خواردنەوەیەکی دیکەش کراوە:

1- خواردنەوە گازییەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە.

2- جپس بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە.

3- چەرەزاتی توێكڵدار( فستەق، گوڵەبەڕۆژە، دەنكە كولەكە) قەدەغەیە.

4- سماق، لیمۆندز، تەمەرهیندی، نانەقەیسی قەدەغەیە.

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە