کوردستانی
هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامێک سبەینێ شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تا شەقامی 100 مەتری دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامێک سبەینێ شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تا شەقامی 100 مەتری دادەخرێت.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاتووە "هاوڵاتییانی شاری هەولێر بە تایبەتی دانیشتوانی گەڕەكی كوێستان ئاگاداردەكەینەوە كەوا لە سبەینێوە شەقامی بیست مەتری گەڕەكی كوێستان لە ترافكلایتی كوێستان تاشەقامی 100 مەتری دادەخرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "داخستنی شەقامەكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت، بەهۆی كاری قیركردنەوەی شەقامەكە لەلایەن تیمەكانی شارەوانی هەولێرەوە و هاووڵاتیان دەتوانن ڕێگای بەدیل نیمچەتیشكییەكانی گەڕەكەكە، هەروەها رێگەی نزیك مزگەوتی مەلا مەسعود وەك رێگەی بەدیل بەكاربێنن".
س.ر
س.ر
بیروڕا



