کوردستانی

سەرپەرشتیارێکی کۆنگرەکەی هەولێر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرپەرشتیارێکی کۆنگرەکەی هەولێر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
مەودا میدیا-

دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی عیراق ئاشکرایکرد ویسام حەردانی لە پۆستی سەرۆکی سەحوە دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی سەرەکی کۆنگرەکەی رۆژی هەینی شاری هەولێر.

لە نووسراوێکدا دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی عیراق  رایگەیاند "نووسراوێکیان ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانئ عیراق کردووە کە تیادا بڕیار دراوە بە  راسپاردنی شێخ موحەمەد عەلی سلێمان بۆ راییكردنی كاروباری سەحوە لە شوێنی ویسام حەردان".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021 لە شاری هەولێر کۆنگرەیەک بەڕێوەچوو لە ژێر دروشمی "بانگەشەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ ئیسرائیل"، دواتر رۆژی یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021 ئەنجومەنی دادگای باڵای عیراق یاداشتنامەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ھەریەک لە میسال ئالوسی و سەحەر کەریم فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیری و ویسام حەردان دەرکرد کە بە رێکخەری سەرەکی کۆنگرەکە تۆمەتبارن.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە