کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی ناحیەی ئاغجەلەر - گۆپتەپە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە.
لیوا عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 5:15 خولەک لە رێگەی ناحیەی ئاغجەلەر - گۆپتەپە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پیکابێکی دەبڵ نیسان و بارهەڵگرێکدا روویداوە، لە ئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە دوای برینداربوونی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات بەهۆی سەختی برینەکەیەوە".
بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە هێڵکاری بۆ رووداوەکە کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش رادەستی بنکەی پۆلیسی ئاغجەلەر کراوە".
س،ر

بیروڕا