گێتی

فڕۆكەیەكی سەربازی گروپێكی چەكداری نزیك لە ئێرانی كردە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكەیەكی سەربازی گروپێكی چەكداری نزیك لە ئێرانی كردە ئامانج
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز كە سەرچاوەیەكی سەربازی قسەی بۆ كردووە ئەوە هاتووە ئێوارەی رۆژی دووشەممە بنكەیەكی چەكدارانى نزیك لە ئێران لە پارێزگای دێرەزووری سوریا كە لە نزیك سنووری عیراقە كراوەتە ئامانج.

سەرچاوە سەربازییەكە ئەوەشی وتووە "ئەو هێرشانە كراونەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی گەورە لە باشووری شاری میادین لەسەر رووباری فورات، لەو بنكەیەدا ژمارەیەك گروپی چەكداریی شیعە هەن و لەلایەن ئێرانە پشتیوانی دەكرێن".

سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە "ئەو گروپە چەكدارانە دەسەڵاتیان گرتووە بەسەر ئەو ناوچەیەدا كە دانیشتوانەكەی سوننی مەزهەبن".

جێگەی ئاماژەیە لە راگەیاندنەكانی سوریاوە باسی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە نەكراوە و پێشتریش ئەوە رەتكرابووەوە كە گروپی چەكداریی شیعە لەو وڵاتەدا بوونیان هەبێت.

س.ر

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان