کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایى وەرگرتنى خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ حکومییەکان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکارانی لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 بڵاوکردەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکارانی لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەمە 28ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ حکومییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەرگرتنی خوێندکاران بەپێی چەند بنەمایەکی زانستیی عەدالەت ئامێز و لەسەر بنچینەی کێبڕکێی کۆنمرە لەنێوان تێکڕای خوێندکاران دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرج نییە هەموو خوێندکارێک کە فۆڕم پڕدەکاتەوە وەربگیرێت، هەروەها وەرگرتن لە بەشەکان بە شێوازی وەرگرتنی ناوەندی و بە هەژمارکردنی سیستمی کریدت بۆ هەموو کۆلێژ و بەشەکان جێبەجێ دەکرێت، جگە لە کۆمەڵەی پزیشکی.
ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەگەر خوێندکار ناوی لەهیچ کۆلێژێک دەرنەچوو بەهۆی کەمی کۆنمرەکەی، لیژنەی ناوەندی وەرگرتن هەڵدەستێت بە دابەشکردنی ئەو خوێندکارانە بەسەر ئەو زانکۆ و پەیمانگایانەی کە کورسی بەتاڵیان هەیە و لەسەر بنەمای کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو.
ر. ر
بیروڕا



