کوردستانی
بوومەلەرزەیەک لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 10:10 خولەک بومەلەرزەیەک لە نزیک قەزای کەلار روویدا.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 10:10 خولەک بومەلەرزەیەک لە نزیک قەزای کەلار روویدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر 10:10 خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە نزیک قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان روویدا.
باسی لەوەشکردووە، سەرچاوەی بومەلەرزەکە لە شارۆچکەی قەسری شیرین لەشاری کرماشانی رۆهەڵاتی کوردستان بووە و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە، سەنتەری بومەلەرزەکە 13کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوورە .
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دوو جاری دیکە بومەلەرزە لە هەمان شوێن روویدا و زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەستیانپێکردووە.
ر. ر

ر. ر
بیروڕا



