کوردستانی

پاسێکی خوێندکاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسێکی خوێندکاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی نێوان ناحیەی حاجیاوا - چوارقوڕنە رووداوێکی هاوتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 7:30 خولەک لە رێگەی نێوان ناحیەی حاجیاوا - چوارقوڕنە رووداوێکی هاوتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".

هاتوچۆی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە "رووداوەکە لەنێوان مینی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری لە جۆری ڤاڵڤۆ روویداوە".
س.ر
Qaiwan
Qaiwan